Adam Abu-bashal
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
ئەبوجا – AA
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له ویلایهتەکانی بێنوی و ئۆیۆ باشووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاوای نێجیریا، ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیای نیشتمانی بڵاویكرده‌وه كه رێکخەری خزمه‌تگوزاری مرۆیی و ته‌ندروستیی ویلایه‌تی بێنوی، دكتۆر ئیمانوێل ئیكوولۆنۆ رایگه‌یاندووه، ١٧ كه‌س به‌هۆی كۆلێراوه گیانیان له ده‌ستداوه و كه‌سێكیش خراوه‌ته ژێر چاودێری و ترسیش لای خه‌ڵك بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتیی پێشخستنی ئەنجوومەنی باكووری ویلایه‌تی ئۆیۆ رایگه‌یاندووه كه هه‌شت كه‌س به‌هۆی كۆلێراوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ كه‌سیش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هۆكاری بڵابوونه‌وه‌ی په‌تاكه بۆ نه‌بوونی ئاوی خاوێن و پاكوخاوێنی به‌پێی پێویست ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویستییان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه ته‌شه‌نه نه‌ستێنێت بۆ ویلایه‌ته‌كانی دیكه.