Ömer Tuğrul Çam
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
برۆكسل- AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشكنینی یه‌كێك له كارمه‌ندانی تیمه‌كانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (CPVID-19) پۆزه‌تیڤ بووه، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ی جێهێشت.
له په‌یامێكدا له‌وباره‌یه‌وه له هه‌ژماری تویته‌ری خۆی، ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌نجامی پشكنینی خۆی بۆ كۆرۆنا، نێگه‌تیڤ بووه.
ڤۆنده‌رلاین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه زانیاریی ئه‌وه‌ی پێدراوە كه كارمه‌ندێكی تیمی ئۆفیسی پێشه‌وه‌ی، ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆناكه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه، و رایگه‌یاندووه: "ده‌ستبه‌جێ وه‌ك رێكار کۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپام جێهێشت و خۆم كه‌ره‌نتین دەکەم".
- كه‌ره‌نتین له‌نێو كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا روو له هه‌ڵكشانه
دوێنێ نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جۆزێپ بۆرێل، له په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به گومانی بوونی كۆرۆنا، خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
هاوكات ئه‌وه راگه‌یه‌نرابوو، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وت سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌لی ئه‌ورووپا، مانفرێد ویبه‌ر به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بووه، بڕیاریداوه خۆی كه‌ره‌نتین بكات.