Abdullah Abdulmanaf Shukur
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئایدن مەعروف ھاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیانی بوومەلەزەکەی پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا، دەربڕی.
ئایدن مەعروف لە ھەژمار تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەتی تورکیا کردووە و تیادا نووسیوویەتی: "داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ ئەو ھاووڵاتییانە دەکەم کە لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیری وڵاتی تورکیا گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان دەکەم. ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و سەرەخۆشی لە تورکیا دەکەم".