Bahtiyar Abdülkerimov
04 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2022
کیێڤ - AA
سوپای ئۆکراینا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە تەنها لە دوێنێدا چوار پەلاماری سوپای رووسیایان تێکشکاندوە و لە میانی پێکدادانەکانیشدا، ٤٠ سەربازی رووسیا کوژراون.
لە راگەیەندراوێکی هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینادا ئەوە خراوەتەڕوو کە تەنها دوێنێ سوپای ئۆکراینا، شکستی بە چوار پەلاماری هێزەکانی رووسیا هێناوە.
هەروەها ٤٠ سەربازی رووسیا لە پێکدادانەکاندا کوژراون و ٤٣ گوێزەرەوەی سەربازیی لەناوبراون کە فڕۆکەی جەنگیی و هێلکۆپتەریشیان لەنێودابووە.