Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
زریانی مایكڵ كه چه‌ند رۆژێكه له ئه‌مریكا به ئاگادارییه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت، گه‌یشته وشكانی.
زریانی مایكڵ كاتژمێر 13:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا گه‌یشته كه‌ناراوی شاری پانامای ویلایه‌تی فلۆریدا.
به‌رپرسانی كه‌شناسی رایانگه‌یاند كه، زریانه‌كه به پله‌ی چواره‌م گه‌یشتووه‌ته وشكانی، به‌ڵام دابه‌زیووه بۆ زریانی پله‌ی سێیه‌م.
هۆشداری ده‌درێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه زریان و ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی دروستی ده‌كات جگه له فلۆریدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی ئالاباما، جۆرجیا، میسیسیپی، كارۆلینای باشوور و باكوور دروست بكات.
- "زریانه‌كه، له ساڵی 1992ه‌وه به‌هێزترین زریانه"
باس له‌وه ده‌كرێت زریانی مایكڵ توندترین زریانه كه له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا فلۆریدا به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌درێت، زریانه‌كه له‌دوای زریانی ئه‌ندریوی ساڵی 1992 توندترین زریانه له وشكانییه‌كانی ئه‌مریكای دابێت.
زریانی مایكڵ سه‌ره‌تا ئه‌مریكای ناوه‌ڕاستی گرته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ئه‌نجامی زریانهكهدا هیندۆراس و نیكاراگوا و سلڤادۆری گرته‌وه، 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.