Tuğçenur Akgün
08 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆندا ئەو هاوکارییانەیان تاوتوێ کرد کە پێشکەش بە ئۆکراینا دەکرێت لەگەڵ هاریکارییەکانیان لە زەریای هیندی-زەریای هێمن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە جۆ بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سەرکردەکان جەختیان لەسەر پێداگریی خۆیان کردووەتەوە سەبارەت بەو پشتیوانییەی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکرێت لەگەڵ دەستەبەرکردنی هاوکاری ئەمنیی و سووربوون لەسەر بەسزاگەیاندنی رووسیا بەهۆی شەڕانگێزییەکانییەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە بایدن و ماکرۆن هاریکاریی نێوان ئەمریکا و فەڕەنسایان تاوتوێ کردووە لە زەریای هیندی-زەریای هێمن و هەوڵە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئەو تەحەددایانەی چین لە دژی سیستمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان هێناویەتییە ئاراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە سەرکردەکان پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردووەتەوە بۆ هاریکاری نزیک لە پێناو خێراکردنی گواستنەوە بۆ وزەی خاوێن.