Alaattin Doğru
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
داكار - AA
له ئه‌نجامی سێ په‌لاماردا له بوركینا فاسۆ، 29 كه‌س کوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت و وه‌زیری په‌یوه‌ندیی بوركینا فاسۆ، رێمیس فولگانس دانجینۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی دابلۆ كێلبۆ، تیرۆریستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی هاوكاریی مرۆیی.
رێمیس فولگانس دانجینۆ رایگه‌یاندووه کە له ئه‌نجامی په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌دا، 14 مەدەنی کوژراون و جگه له‌و زیانه گیانییه، زیانێكی زۆری ماددی به كاروانه‌كه گه‌یه‌نراوه.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت و وه‌زیری په‌یوه‌ندیی بوركینا فاسۆ دوای هێرشه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند کە له ناوچه‌ی بارسالۆغۆ گوێندبیلا سەربە شاری سانماتێنگا، مینێك به بارهه‌ڵگرێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا، 15 كه‌س کوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
رێمیس فولگانس دانجینۆ راشیگه‌یاندووه، برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا خراونه‌ته ژێر چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه.
- سوپا داوای هاوكاریی له خه‌ڵكی كردووه
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندووه کە له ناوچه‌ی یاتێنگا سەربە شاری بان تیرۆریستان له په‌لامارێكدا چوار كه‌سیان برینداركردووه.
سوپا ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستپێكردووه بۆسەر ئه‌و ناوچانه‌ی کە هێرشه‌كانی تیادا ئه‌نجامدراوه و داوای له خه‌ڵكی ناوچه‌كان كردووه هاوكاریی سوپا بكه‌ن.
- له كۆی 13 ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته له حه‌وتیاندا باری نائاسایی به‌رده‌وامه
له میانی چوار ساڵی رابردوودا، ته‌نها له ئه‌نجامی په‌لامارەکانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا، زیاتر له 500 كه‌س له بوركینا فاسۆ کوژراون.
پێشتر په‌لاماره‌كان له ناوچه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته چڕبووبوونه‌وه، به‌ڵام به‌پێی كات به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش كشاوه كه نزیك بە سنووری تۆگۆ و بێنین-ن.
له یەکی كانوونی دووه‌می 2019دا، به هۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كانی باكوور، ساهێل، رۆژئاوا و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی بوركینا فاسۆ باری نائاسایی راگه‌یه‌نرابوو.
له ئێستاشدا له كۆی 13 ناوچه له حه‌وتیاندا باری نائاسایی به‌رده‌وامه.