Eşref Musa
28 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەهۆی تەقینەوەی مۆتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، شەش کەس کوژران و ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی "SANA"ی زمانحاڵی حکوومەتی سووریا، لە هەواڵێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تەقینەوەکە لە ئێوارەدا و لە ناوچەی سەیدە زەینەب روویداوە.
باس لەوەش کراوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا شەش کەس کەژراون و ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە هەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای تەقینەوەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە لە ناوچەی سەیدە زەینەبی شاری دیمەشق، گرووپە تیرۆریستییەکانی پشتیوانکراو لەلایەن ئێرانەوە بە شێوەیەکی چڕ نیشتەجێن.