Sümeyye Dilara Dinçer
21 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
لە بەیاننامەی هاوبەشی تورکیا-ئەمریکادا لەبارەی گرووپی کاری سووریا هاتووە: "تورکیا و ئەمریکا هاوبەشی دیدگای سووریایەکی سەقامگیر و ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و جوگرافیای دراوسێی دەکەن".
دوای کۆبوونەوەی تورکیا-ئەمریکا لە بارەی گرووپی کاری سووریا، بەیاننامەی هاوبەشی تورکیا-ئەمریکا بڵاوکرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی ئەو ئیرادەیەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نیشانیانداوە، تورکیا و ئەمریکا پێداگرن لەسەر ئەوەی لە سووریا هاریکاریی و هەماهەنگیی لە بارەی سەقامگیریی و ئاسایش زیاد بکەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "شاندەکان تاوتوێی کارە لە پێشینە هاوبەشەکانیان کرد بۆ سووریا، لەوانە هەڵگرتنی سزاکان بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک ترەمپ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانیەوە. تورکیا و ئەمریکا هاوبەشی دیدگای سووریایەکی سەقامگیر و ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و جوگرافیای دراوسێی دەکەن. ئەمە هەل دەڕەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی ملیۆنان ئاوارەی سووری بۆ سەر ماڵو حاڵیان. تورکیا و ئەمریکا دڵنیایی دەدەن لە گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا. سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو کە نەبێتیە پانەگە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەبێتە پاڵپشتی ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەیی".