Yasin Yorgancı
12 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکیدا له هه‌ژماره‌كه‌ی تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی وەک "سەرۆکی بەوەکالەتی ڤێنيزوێلا" پێناسە کرد.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە وەک لاپەڕەی "ویکیپیدیا" نیشان دراوە.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج لە وێنەکەدا و لە ژێر وێنەکەی ترەمپدا دەستەواژەی "سەرۆکی بەوەکالەتی ڤێنيزوێلا" به‌دی ده‌كرێت.
هەروەها لەو وێنەیەدا جەی دی ڤانس وەک جێگری سەرۆک نیشان دراوە و، دەستەواژەی "لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦وە لەسەر کارە"ی به‌دی ده‌كرێت.