ئیستانبوڵ - AA
هه‌رچه‌نده ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی-دا تێپه‌ڕیوه كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو له ئیستانبوڵ و جارێكی دیكه نه‌بینرایه‌وه، هێشتا پرسیاره‌كان له‌باره‌ی شوێنی ته‌رمه‌كه‌وه بێ وه‌ڵامن.
رۆژنامه‌نووسی سعودی و نووسه‌ری رۆژنامه‌ی Washington Post، جه‌مال خاشقجی دووی تشرینی یه‌كه‌می 2018 به مه‌به‌ستی راییکردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو له ئیستانبوڵ و جارێكی دیكه نه‌بینرایه‌وه.
رووداوی كوشتنی خاشقجی له‌نێو كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و له‌ناوبردنی ته‌رمه‌كه‌ی، ساڵی رابردوو له توركیا و جیهاندا زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركرا.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه یاساییه ورده‌كانی توركیادا، به‌رپرسانی سعوودیە ناچاربوون دان بە كوشتنی خاشقجی-دا بنێن، به‌ڵام شوێنی ته‌رمی رۆژنامه‌نووسه‌كه تا ئێستاش نه‌زانراوه.
- "راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 'تاوانی له‌ناوبردن به‌زۆر، له‌خۆده‌گرێت' "
هه‌رچه‌نده له میانی ساڵی رابردوودا، چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی شوێن و چۆنێتیی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه به‌ده‌ستهێنراوه، تا ئێستاش روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی شوێن و چۆنێتیی ته‌رمه‌كه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ریپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی بێ دادگایی‌کردن و هه‌ڕه‌مه‌كی، ئاگنێس كاڵامارد له راپۆرتێكیدا كه له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌وه ئاماده‌ی كردبوو رایگه‌یاندووه کە له كاتێكدا سعوودیه رێككه‌وتنی دژبە ئه‌شكه‌نجه‌دانی واژووكردووه، له‌و رووداوه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌دان ئه‌نجامدراوه. دیارنه‌بوونی ته‌رمه‌كه‌ش، تاوانی له‌ناوبردن به‌زۆر، له‌خۆده‌گرێت.
سه‌رۆكایه‌تیی دواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، هه‌ر له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ری ئه‌نجامدا. كارمه‌ندانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له داواكاری گشتی ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا. سه‌رۆكی داوكاری گشتیی سعوودیه، سعوود موعجیب 29ی تشرینی یه‌كه‌م ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، عیرفان فیدان له دادگای چاغڵه‌یان چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامدا.
گرووپی كاری هاوبه‌شی نێوان توركیا و سعوودیه له بینای كۆنسولخانه و نشینگه‌ی كۆنسولخانه و باخچه‌كه‌یدا لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
به‌ڵام رێگه نه‌درا تیمه توركییه‌كه پشكنین بۆ بیری كۆنسولخانهكه بكه‌ن و دواتر له‌و كۆڵانه‌ی بینای كۆنسولخانهكهی لێیه، به كامێرای رۆبۆت، پشكنین بۆ ئاوه‌ڕۆكان كرا.
- "خنكێنرا و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه پارچه كرا"
دواتر داوكاری گشتیی ئیستانبوڵ دۆسیه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ی كرده‌وه له‌باره‌ی ناردنی تیمێكی 15 كه‌سی له سعوودیه‌وه كه كارمه‌ندی ئه‌منی، هه‌واڵگری و پزیشكی دادوه‌ریشیان لەنێودا بووه و بۆ كوشتنی خاشقجی و له‌ناوبردنی ته‌رمه‌كه‌ی نێردرابوون.
له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵدا هاتووه، "خاشقجی خنكێنراوه و په‌پێی پلانێك كه پێشتر داڕێژراوه، ته‌رمه‌كه‌ی پارچه پارچه كراوه و له‌ناوبراوه."
- دانیان نا به كوشتنی خاشقجی
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی سعوودیه، شه‌لعان ئەلشهلعان 15ی تشرینی دووه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له ریاز ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
شه‌لعان ئەلشهلعان رایگه‌یاند، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان كامێراكانی نێو كۆنسولخانهكهی تێكداوه و ته‌رمی جەمال خاشقجی کە پارچه پارچه‌كراوه له بیناكه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ماهه‌نگیكاری خۆجێیدا ده‌ركراوه كه ژماره‌ی تۆمه‌تباره‌كان 21 كه‌سه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی 11یانه‌وه كراوه‌ته‌وه.
دواتر 30ی كانوونی یه‌كه‌م هه‌ندێك دیمه‌نی په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی خاشقجی دوای كوشتنی بۆ نشینگه‌ی كۆنسولخانهكه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی میدیاییه‌وه بڵاوكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یه‌نرا جه‌مال خاشقجی له‌نێو كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه پارچه كراوه، تا ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ته‌رمه‌كه‌یه‌وه جگه له بانگه‌شه و پێشبینی، روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمی نه‌دراوه.
- ئایا ده‌كرێت به ئه‌سید (ترشی ئه‌سید) توێنرابێتهوه؟
له‌باره‌ی له‌ناوبردنی ته‌رمی جەمال خاشقجی-یه‌وه له لایه‌ن ئه‌و تیمه‌ی بۆ كوشتنی نێردرابوون چه‌ندین بانگه‌شه بڵاوبووه‌ته‌وه كه باس له تواندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ده‌كه‌ن به ترشی ئه‌سید یان بردنه‌وه‌ی بۆ سعوودیه و ناشتنی له شوێنێكی دیاریكراو یان سووتاندنی ته‌رمه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و قۆناغه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ته‌رمی خاشقجی له‌كوێیه؟ وه‌ڵامێكی نه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی 20ی تشرینی یه‌كه‌م له لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه و كۆشكی سپییه‌وه له ئه‌مریكا كوژرانی جه‌مال خاشقجی پشتڕاستكرایه‌وه، لێكۆڵینه‌وه كوشتنی خاشقجی، گۆڕا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی چی به‌سه‌ر ته‌رمی خاشقجی-دا هاتووه.
- "وه‌سیه‌تی كردبوو له شاری مه‌دینه به‌خاكی بسپێرن"
نووسه‌ر و بیرمه‌ندی میسری، سه‌یفه‌دین عه‌بدولفه‌تاح 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی سعوودیه گرت له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه و پرسیی "بۆچی چه‌ندین جار سعوودیه نكۆڵیی له كوشتنی خاشقجی كرد؟ ته‌رمی ئه‌و پیاوه له‌كوێیه؟ بۆچی تا دووهه‌فته‌ی دوای كوشتنی به‌چیرۆكی شه‌ڕ و چی و چی دواخرا؟". نووسه‌ری سووری، مو‌سا عومه‌ریش پرسیی ته‌رمی خاشقجی له‌كوێیه و وه‌بیرهێنرایه‌وه كه وه‌سیه‌تی كردووه له شاری مه‌دینه به‌خاكی بسپێرن.
رۆژنامه‌نووسی لوبنانی، نه‌جلا ئه‌بو مێرا و رۆژنامه‌نووسی یه‌مه‌نی، حه‌مدی به‌كاری-یش داوای وه‌ڵامیان كرد بۆ پرسیاری "ته‌رمی خاشقجی له‌كوێیه؟" و له جیهانی عه‌ره‌بیدا زوو زوو پرسیاری "ته‌رمه‌كه له‌كوێیه؟" دووپاتكرایه‌وه.
ئیدی روونكردنه‌وه‌كانی حكوومه‌تی ریاز له‌باره‌ی ته‌رمی خاشقجی-یه‌وه متمانه‌ی له‌ده‌ستدا و خێزان و كه‌سوكار و خۆشه‌ویستانی و رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تیش، چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خاشقجی و به‌خاكسپاردنی ده‌كه‌ن.
- مافی ناشتنی بەڕێزەوەی هەیە
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە 26ی تشرینی یەکەم لەبارەی تاوانەکەوە رایگەیاند کە "تاوانی کوشتنەکە بەئاشکرا دیارە، پێویستە تەرمەکەی نیشان بدەن".
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی سەندیکای میدیاکارانی تورک-عەرەب، تورهان کشلاکچی لەو کاتەدا رایگەیاند، "هەرچییەک بێت با ببێت، خێزان و منداڵەکانی پێیان خۆشە گڵکۆی باوکیان بزانن. هاوڕێکانی دەیانەوێت کە سەردانی گڵکۆکەی بکەن. تەرمەکەی بگەڕێننەوە بۆمان. داواکاری ئێمە وەک سەندیکای میدیاکارانی تورک-عەرەب ئەوەیە. بەلێ دانتان پێدانا. داواکاری ئێمە ئەوەیە کە تەرمی جەمال-مان بۆ بگەرێننەوە.
هاورێ و هاوپیشەکانی رۆژنامەنووسە سعوودیەکە لەبەردەم کۆنسولخانەی سعوودیە لە لەندەن گردبوونەوە وکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان رێکخست و داوای دۆزینەوەی تەرمەکان و تاو‌انبارانیان کرد. سەرنووسەری میدلئیست، داود عەبدوڵڵا لە 30 تشرینی یەکەم بە بەرپرسانی سعوودیەی راگەیاند کە دان بە تاوانەکە دابنێن و تەرمەکەی بدۆزنەوە و جەختیشێ لەوە کردەوە کە خاشقجی "مافی ناشتنی بەڕێزەوەی هەیە".
خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی، جەمال خاشقجی بۆ میدیای ئەمریکی داوای دۆزینەوەی تەرمی خاشقجی کرد و گوتی: "لەم بارەیەوە هیچ روونکردەوەیەک نییە. تا ئێستا رێوڕەسم بۆ تەرمەکەی نەکراوە. ئەوە لە ئیسلامدا پەسەندکراو نییە".
بەرپرسی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، محەمەد ئەبو نەجیل رایگەیاند "شوێنی تەرمی خاشقجی ئاشکرا بکەن".
یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆبێرت پالادینۆ رایگەیاند کە بە زووترین کات دەبێت تەرمی خاشقجی ئاشکرا بکرێت و رادەستی بنەماڵەکەی و بە شێوەیەکی شایستەش رێوڕەسمی ناشتنی بۆ ئەنجام بدرێت.
سەرکۆماری تورکیا لە دووی تشرینی دووەەمی 2018 لە نووسینێکدا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە سەردێری: "لەبارەی کوشتنی جەمال خاشقجی تا ئێستاش زۆر پرسیار لە سعوودیە هەیە"، رایگەیاند "یەک مانگ لەسەر تاوانی کوشتنی خاشقجی تێپەڕی و ئەویش بە پێی نەریتی ئایینی ئیسلام مافی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی شایستە رێورەسمی ناشتنی بۆ ئەنجام بدرێت".
کوڕەکانی خاشقجی، سەلاح و ئەبو بەکر خاشقجی لە پێنجی تشرینی دووەمی 2018 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی CNNی ئەمریکی رایانگەیاند، "تا ئەو کاتەی کە تەرمی باوکمان رادەست نەکەنەوە ئەم پرسە لای ئێمە داناخرێت".
لە 16ی تشینی دووەم "نوێژی غائیب" لە مزگەوتی فاتیح لە ئیستانبوڵ بۆ جەمال خاشقجی ئەنجامدرا.
- زێرابەکان و بیری ئاوەکان کۆنترۆڵ کران
پۆلیسی ئیستنابوڵ بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە بارەی کوشتنی خاشقجی هەوڵی دا کە هیچکامیان بێ وەڵام نەهێلێتەوە و لەم بارەیەوە راپۆرتێکی پێشکەش کردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە لەناو کۆنسولخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ دوو بیری ئاو و تۆڕێکی گازی سروشتی و تەندورێکی لێبووە کە تەندورەکە بە ئاستێک دەتوانێت گەرم بکرێت کە لە ئەگەری تێهاویشتنی هەر تەرمێک بە تەواوی بیسووتێنێت و نەتوانرێت پشکنینی DNAی بۆ بکرێت.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لە رۆژی رووداوەکەدا لەو 15 کەسەی کە بە تیمی کوشتنی خاشقجی ناوی بردوون، یەکێکیان شارەزای بواری پشکنینی DNA و پزیشکی تایبەت بە ئێسک بووە کە تەمەنی 47 ساڵان و ناوی جەنەراڵ سەلاح محەممەد بووە. ئەم کەسە لێپرسراوی ئەوە بووە کە ئایا لە ئیسکە سووتاوەکەدا هیچ پاشماوەیەک ماوە بۆ ئەوەی پشکنینی DNA لەسەر ئەنجام بدرێت یان نا.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە تیمەکە دوای کوشتنی خاشقجی داوای گۆشتی خاویان بۆ ٣٢ کەس کردووە لە خواردنگەیەکی ناوچەکە. ئەوە ئەو پرسیارەی دروستکردووە کە ئایا گۆشتەکە بۆ تەندورە گەرمکراوەکە بووە کە تیایدا ببرژێنن یان تەندورەکە بۆ ئیشێکی دیکە گەرم کراوە. تا ئێستا وەڵامی ئەم لێکۆڵێنەوە نەدراوەتەوە.
- دەگوترێت کە تەرمە سووتاوەکە بە ماددیەکی تایبەت توێنراوەتەوە
ئەوەی لە میدیاکانی جیهانی و تورکیادا باسی لێوەکرا لەبارەی کوشتنی خاشقجی، لەو کاتەدا تەرمی لەت لەت کراوی خاشقجی لەناو فەردە کراوە و لە حەوشەی ماڵی سەرکۆنسولی سعوودیە لەناو فرنێکی تایبەتدا بەتەواوی سوتێندراوە. دواتر لە ماڵی سەرکۆنسول ماددەی تیزابی هیدرۆفلۆریک دۆزرایەوە کە بۆ تواندنەوە بەکار دێت و گومانەکان لەسەر ئەوەن کە بۆ تواندنەوەی تەرمەی خاشقجی بە تەواوی بەکار هێنرابێت.
لەبارەی چارەنووسی تەرمەکەی خاشقجی لە هەندێک سەرچاوەی میدیاییدا باس لەوە کرا کە لە نموونەی هەڵگیراوی زێرابی ماڵی سەرکۆنسولدا جۆرە ماددەیک دۆزراوەتە کە تێکەڵ بە تەرمی توێندراو کراوە و بەم شێوەیە لەناو براوە.
هەندێک هەواڵیش باسیان لەوە دەکرد کە خاشقجی سەرەتا خنکێندراوە و یان برێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان لە جەستەی کردووە، بۆ ئەوەی هیچ پاشماوەیەکی خوێن و بەڵگە تاوان لە شوێنەکە نەمێنێتەوە.
news_share_descriptionsubscription_contact

