Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی بە دۆناڵد ترەمپ، خۆپێشاندان دژ بە سیاسەتەکانی ناوبراو بە بەشداری کەسایەتییە بەناوبانگەکان لە واشنتنۆن و نیویۆرک بەردەوامە.
خۆپیشاندەرانە لەبەردەم ئۆتێل ترەمپ لە سەنترال پارک کۆبوونەوەو چەندین دروشمی وەک "ئازادی بۆ هەموو کەسێک" و "پێش دەست پێکردنی رژێمی فاشیستی ترەمپ، بیانوەستێنن" یان بەرزکردبوویەوە.
لەو خۆپیشاندانەدا کە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، بیل دە بلاسیۆ و هونەرمەندان رۆبێرت دێنیرۆ، ماریسا تۆمی، ساڵی فیڵد، ئالەک بالدوین، مارک روفالۆ، سینسیا نیکسۆن بەشداربوون، دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی، مایک مۆر گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا رووبەڕووی گەورەترین هەرەشە بووەتەوە و رەخەنەی توندی لە پرۆژەی تۆمارکردنی ناوی موسڵمانان گرت کە ترەمپ بەنیازی ئەنجام دانێتی و گوتی: "ئەگەر بڕیارە موسڵمانان بخەنە ناو لیستی تۆمارەوە، ئەوا بایەکەم کەس ناوی من بنوسن من موسڵمانم، هەموومان موسڵمانین، هەموومان مەکسیکین، هەموومان ئافرەتین".
لای خۆیەوە رۆبێرت دێنیرۆ ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ نموونەیەکی خراپە بۆ ئەمریکا و نیویۆرک و گوتی: "هەرچییەک بێت ئێمە وەک ئەمریکییەکان، وەک کەسانی نیویۆرک، بۆ مافی هاووڵاتیان یەک دەگرین".
پێشتر دێنیرۆ ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەوا خوازیارە مستەکۆڵەیەک لە دەموچاوی ترەمپ بدات.
لەلایەکی ترەوە ئەکتەری ئەمریکی، ئالەس بالدوین لە بەرنامەی ساتردەی نایت لایڤ کە زوو زوو ترەمپ رەخنەی لێدەگرێت، وەک گاڵتەپێکردن چەندین جموجۆڵی هاوشێوەی ترەمپی کرد.
بالدوین ئاماژەی بەوەدا کە نیویۆک هەرگیز خۆی رادەستی ترەمپ ناکات.
بڕیارە بەهۆی رێوڕەسمی رادەستکردنی دەسەڵات بە ترەمپ ئەمڕۆ و سبەینێ لە نیویۆرک و چەند شارێکی ئەمریکا خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.