Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێوسته ئه‌مریكا واز له پلانی ناردنی سه‌رباز بهێنێت بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، رایگه‌یاند: "چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه به گێره‌شێوێنی جه‌نگ ده‌كه‌ن".
ریابكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان و پلانه‌كانی ئه‌مریكا كرد بۆ ناردنی سه‌رباز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ریابكۆڤ باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی زیادكردنی فشاره سیاسیی، ده‌روونی، ئابووریی و سه‌ربازییه‌كانه بۆ سه‌ر ئێران و، گوتی: "هه‌موو ئه‌وانه ئه‌ڵقه‌ی زنجیرێكن. به‌رپرسانی ئه‌مریكی راسته‌وخۆ زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێز به‌كارده‌هێنن. هه‌ڕه‌شه‌ی هێز به واتای پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی دێت".
ریابکۆڤ رایگەیاند کە پلانی رەوانەکردنی سەربازی زیادە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەمریکاوە مایەی نیگەرانییە و گوتی: ''ئەم جۆرە هەنگاوانە، مەترسی پێکدادان زیاد دەکات. کردەوەکانی ئەمریکا، ئاماژەن بۆ گێرەشێوێنی جەنگ. ئەمریکا دەبێت دەستبەرداری پلانی رەوانەکردنی سەربازەکانی بێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.''
سەبارەت بە تێپەڕاندنی سنووری رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، ریابکۆڤ رایگەیاند کە مۆسکۆ لە هەنگاوەکانی ئێران تێدەگات.