Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2019
هانۆی - AA
بەرلەو كۆبوونه‌وه‌یه‌ی کە له‌گه‌ڵ سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون ئه‌نجامی ده‌دات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤیێتنام، نگوین په‌و ترۆنگ كۆبووه‌وه.
تره‌مپ كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنامە، سه‌ردانی هاوتا ڤێتنامییهكهی نگوین-ی كرد.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "هه‌ردووكمان زۆر دڵخۆشین به ئه‌نجامدانی ئه‌م لووتكه زۆر گرنگه له ڤیێتنام". ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ڤیێتنام به‌و پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌ی تۆماری كردووه بووه‌ته نموونه‌یه‌كی باش.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ڤیێتنام، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه زۆر گرنگه سه‌ركه‌وتوو بێت.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ڤیێتنام، سه‌رۆكایه‌تی رێوڕه‌سمی واژووكردنی كۆمه‌ڵه رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان كرد كه كه‌رتی فڕۆكه‌وانی هه‌ردوو وڵاتی تیادا بوو.
تره‌مپ سوپاسی ڤیێتنامی كرد بۆ میوانداریکردنی لووتكه‌كه و ئه‌و رێككه‌وتنه بازرگانییه نوێیانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان واژووی كرد.