Adham Kako,1 23
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی مافی مرۆڤی سووری رایگه‌یاند، له‌مانگی رابردوودا 231 كه‌سی سڤیل له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا كه زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، له سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لهڕاپۆرتێكدا كه تۆڕه‌كه له‌باره‌ی زیانه‌كانی خه‌ڵكی سڤیل له سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه راگه‌یه‌نراوه، له‌مانگی تشرینی دووه‌می 2018دا 231 كه‌سی سڤیل كه 89یان منداڵ و 31یان ژن بوون، له‌لایه‌ن لایه‌نه شهڕكهرهكانهوه كوژراون.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ته‌نها له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا، 79 كه‌سی سڤیل كه 42یان منداڵ و 17یان ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌دیشدا 72 كه‌سی سڤیل كه 22یان منداڵ و شه‌شیان ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11 سڤیلیش كه سیانیان منداڵ بوون، له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ١٩ سڤیلی كوشتووه كه نۆیان منداڵ و چواریان ژنن، ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار دوو سڤیل، هه‌یئه‌ت ته‌حریر شامیش یه‌ك سڤیلی كوشتووه.
٤٧ سڤیلی دیكه‌یش كه ١٣یان منداڵ و چواریان ژنن نه‌زاندراوه له‌لایه‌ن كێوه كوژراون.
- له ماوه‌ی ١١ مانگدا شه‌ش هه‌زار و ٦٢٦ سڤیل كوژراون
له راپۆرته‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشراوه له ماوه‌ی كانوونی دووه‌م تاكو تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به تێكڕایی شه‌ش هه‌زار و ٦٢٦ سڤیل كوژراون كه چوار هه‌زار و ٦٢٨یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیاوه كوژراون.
به‌پێی مانگه‌كانیش ژماره‌ی كوژراوان به‌مجۆره‌یه: كانوونی دووه‌م ٧٧٤ كه‌س، شوبات هه‌زار و ٣٨٩ كه‌س، ئادار هه‌زار و ٢٤١ كه‌س نیسان ٤٠٨ كه‌س، ئایار ٣٥٤ كه‌س، حوزه‌یران ٥٩٣ كه‌س، تهمووز ٨٨٦ كه‌س، ئاب ٣٩١ كه‌س، ئهیلوول ١٩٢ كه‌س، تشرینی یه‌كه‌م ١٦٧ كه‌س و له مانگی تشرینی دووه‌میشدا ٢٣١ كه‌س.