Fırat Taşdemir
05 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا شەهیدبوونی سەربازێک لە ناوچەی چنگ-قفڵ ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بە هۆی کەوتنەوەی گوللە هاوەنێک کە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی ئاراستەی ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کراوە، سەربازێکی تورکیا بە ناوی ئونال سیپاهی شەهید بووە و چەند سەربازێکیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بڕیندارانی پەلامارە تیرۆریستییەکە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هاتووە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە و لە ناخی دڵمانەوە داوای لێخوشبوون بۆ ئەو سەربازە شەهیدەمان دەکەین و سەری گەلە رەسەنەکەمان و خانەوادەکەی ساغ بێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانمان دەخوازین".