Mümin Altaş
13 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاریی ستراتیجی تورکیا-کازاخستان و لووتکەی نافەڕمی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، بەرەو کازاخستان بەڕێکەوت.
لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن جێگری سەرکۆمار جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئەنقەرە، یاقوب جانپۆڵات بەڕێکرا.
لەو سەردانەدا هەر یەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری سەرکۆمار ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری پەروەردە، یوسف تەکین و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، کورشاد زۆرڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و ڕاوێژکاری باڵای سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.