Zahir Sofuoğlu,Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
لەفکۆشا ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە شاری لەفکۆشا پایتەختی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگھێشتی سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تەتار ئەم سەردانەی بۆ لەفکۆشا ئەنجامداوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانلە میانی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەرجان لە لەفکۆشا لەلایەن سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تەتار و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دیکەی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لەفکۆشا، بەشداریی لە رێوڕەسمی ٣٧ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەکات و دواتر ژمارەیەک پرس کە جێگەی بایەخ و گرنگی ھاوبەشن لەگەڵ سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تەتار تاوتوێ دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە لەفکۆشا پایتەخی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەکات.
ھەریەک لە ئامینە ئەردۆغان ھاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەولەت باخچەلی یاوەری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغاندەکەن لە سەردانەکەی بۆ کۆماری تورکی قوبرسی باکوور.