İbrahim Khazen
27 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2024
قاھیرە ــ AA
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە شاری عەلەمین باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کرد.
دواتر عەبدولفەتاح سیسی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری عەلەمین لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەلەمین و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی پێشوازی لێکرا.
پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ میسر، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی تاوتوێ دەکات.