Mücahit Aydemir
13 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2022
قودس – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل.
یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بایدن بۆ ناوچەکە کە سێ رۆژ دەخایەنێت و لە میانیدا سەردانی ئیسرائیل، فەڵەستین و سعوودیە دەکات؛ تەل ئەبیب پایتەختی ئیسرائیل بوو.
بایدن کە بە فڕۆکەی جۆری "Air Force 1" کە تایبەتە بە سەرۆکەکانی ئەمریکا گەشتەکەی ئەنجام دەدات، گەیشتە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن.
سەرۆکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانە لەلایەن سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید و سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، نەفتالی بێنیت-ەوە بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازی لێ کرا.
گرنگی ئەم سەردانە لەوەدایە کە یەکەم سەردانی بادین-ە لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆکی ئەمریکا تا ئێستا بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی بدات.