İsa Toprak
25 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتون داوا لە ئیسرائیل دەکات کە ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بگرێتە بەر.
ئاڵتون لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە لە میانی پێکدادانەکان لە غەززە، ٢٤ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتون داوا لە ئیسرائیل دەکات کە ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بگرێتە بەر و ڕادەگەیەنێت، ڕۆژنامەنووسان تەنیا ئەرکی خۆیان کە ڕووماڵی هەواڵ و گەیاندنێتی، بە جێ دێنن.
لە پەیامەکەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتون دا هاتووە: "ئەوان تاکە کەناڵی ئێمەن بۆ زانینی دڕندەیی جەنگەکە. بانگەواز لە ئیسرائیل دەکەین بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و زەحمەتکێشانی بواری هەواڵ ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر. پاراستنی خەڵکی سڤیل ئەرکە و هەموو لایەنەکانی جەنگ بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسیارێتییان لەسەر شانە".