Seyit Aydoğan
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
تۆرنتۆ – AA
به‌رده‌وامیدان به خۆپیشاندان له‌لایه‌ن شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌سه‌ر پردی ئامباسادۆر كه یه‌كێكه له خاڵه بازرگانییه گرنگه‌كانی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌و ودوو وڵاته.
ئه‌م پرده كه له‌لایه‌ن نزیكه‌ی ١٠٠ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌وه گه‌مارۆ دراوه، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی تیادا ده‌كرێت، به‌هۆی راگرتنی هاتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانه‌وه كۆمپانیای فۆرد كه كارگه‌كانی له كه‌نه‌دان كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی راگرت.
سێ رۆژه شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ئه‌م پرده‌یان گه‌مارۆ داوه كه ده‌كه‌وێته نێوان شاری دێترۆیت-ی ئه‌مریكا و ویندسۆر-ی كه‌نه‌دا،له كاتێكدا هاتوچۆ بۆ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، به‌ڵام رێگه له‌وه ده‌گیرێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له به‌رامبه‌ره‌وه دێن بێنه ناو كه‌نه‌دا.
فۆرد له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "ئه‌م كێشه‌یه‌ی له پردی نێوان دێترۆیت و ویندسۆر دروست بووه زیان به كڕیاره‌كانی هه‌ردوولا، كارمه‌ندانی كۆمپانیا، دابینكهرانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان، كۆمه‌ڵ و كۆمپانیاكان ده‌گه‌یه‌نێت. هیوادارین چی زووه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا".
لەلایەن خۆیەوە گوته‌بێژی كۆمپانیای تۆیۆتا، سكۆت وازی رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی پارچه‌وه، كۆمپانیاكه كاره‌كانی له سێ كارگه له كه‌نه‌دا راگرتووە.
له كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ١٣ رۆژه به‌رده‌وامه، پۆلیسی كه‌نه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌وانه‌یه، ده‌ست له خۆپیشاندانه‌كانی ئۆتاوا وه‌ربدات و له‌وانه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر بارههڵگرەكاندا بگرێت.