Zana Natık Kerem
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
تەرابلوس ــ AA
بە ھەزاران کەس لە ھەردوو شاری تەرابلوس-ی پایتەخت و مسراتە رۆژھەڵاتی لیبیا رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ئیدانەی ھێرشی ھێزەکانی سەربە جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر بۆ سەر شاری تەرابلوس و دەرووبەری کران.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە خۆپیشاندەران داوایان کردووە، جەنەڕاڵ حەلیفە حەفتەر وەک تاوانباری جەنگ دادگایی بکرێت.
ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی، ھەروەھا دروشمی "پشتیوانی ژمارەیەک وڵات بۆ جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر، راگەیاندنی جەنگە" بەرزکردنەوە.
لە 4ی ئەم مانگەدا، ھێزەکانی سەربە جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستپێکرد و لە بەرامبەردا، رۆژی یەکشەممە 7ی نیسان گوتەبێژی ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، عەقید محەمەد قنونو دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لەژێرناوی "گڕکانی تووڕەیی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر راگەیاندبوو.
لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی سەربە جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر و ھێزەکانی سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لە دەورووبەری شاری تەرابلوس بەردەوامە.