Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌باره‌ت به كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند: "تا دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان دڵنیا نابم".
تره‌مپ كه له ویلایه‌تی نێڤادای ئه‌مریكا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به كوژرانی خاشقچی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "ئایا ده‌گونجێت شازاده بن سه‌لمان پێشتر هه‌واڵی نه‌بووبێت له باره‌ی كوژرانی خاشقچی؟" تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌گونجێت".
تره‌مپ رایگه‌یاند كه تا دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان دڵنیا نابم و، لێكۆڵینه‌وه‌ی سعوودیه‌ی به "هه‌نگاوێكی گه‌وره" له قه‌ڵه‌مدا و، باسی له‌وه كرد كه كه‌سی زۆر خراونەته لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه.
گوتیشی: "سعوودیه هاوپه‌یمانێكی زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیداوه جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی سعوودیه به باوه‌ڕپێكراو ده‌زانیت؟ تره‌مپ رایگه‌یاند: "به‌ڵێ به باوه‌ڕپێكراوی ده‌زانم".