Gülşen Çağatay,İbrahim Özcan
02 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2025
کلیس - AA
هەناردەکردنی غازی سرووشتی لە تورکیاوە بۆ سووریا دەستی پێکرد.
لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی کە بە ئامادەبوونی وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار و هەروەها وەزیری وزەی سووریا محەمەد بەشیر، بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا ئاڵپارسلان بایراکتار وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆی لە هەریەکە لە وڵاتانی قەتەر و ئازەربایجان بۆ بەشدارییان لەو پڕۆژەیەدا، بە فەرمی دەستپێکردنی هەناردەی غازی سرووشتی لە تورکیاوە بۆ ئازەربایجانی ڕاگەیاند.
لە گوتارێکیشدا بەو بۆنەیە، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بۆڕییەوە دەست بە هەناردەکردنی غازی سرووشتی ئازەبایجان بۆ سووریا کرا.

ئاڵپارسلان بایراکتار هەروەها گوتیشی، لە هەشت خاڵەوە کارەبا دەدرێتە سووریا. ئاستی هەناردەکردن سەرەتا لەسەدا ٢٥ و دواتر بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕاشیگەیاند، ساڵانە هەتا دوو ملیار مەتری سێجا دەتوانن غازی سرووشتی هەناردەی سووریا بکەن و بەو پێیە دەتوانرێت کارەبای پێنج ملیۆن خێزان دابین بکرێت.
