Bekir Aydoğan
05 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2024
هەولێر - AA
بەبۆنەی پێنجی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیهانی قاوەی تورکی، کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر چالاکییەکی ڕێکخست.
لەو چالاکییەدا کە لە کافتریایەکی هەولێردا سازکرا، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، سەفین دزەیی و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم و هاووڵاتیانی تورکیا بەشداریان تێدا کرد.
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئینان، لە چالاکییەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە دووبارە سەردانیکردنەوەی هەولێر و ئاماژەی بەوە کرد کە دوای دەستبەکاربوونی ئەوە جاری دووهەمە سەردانی شارەکە دەکات.
ئینان باسی لەوە کرد کە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی کۆبووەتەوە و، بڕیاریشە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە.
ئینان باسی لەوەیش کرد کە لە ڕۆژی جیهانی قاوەی تورکیدا باسیان لە مێژووی قاوەی تورکی بۆ میوانەکان کردووە و قاوەی تورکیان پێشکەش کردوون و، ئەم کولتوورەیان لەگەڵ بەش کردوون.