Barış Seçkin
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
رۆما - AA
لە چالاکی ژینگەییدا کە ساڵانە لە کۆتایی مانگی ئاداردا لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی راکێشانی سەرنج بۆ گەرمبوونی گۆی زەوی، رووناکییەکانی کۆلیزیۆم کە یەکێکە لە هێماکانی رۆما کوژێندرایەوە.
ئیتاڵیا بە باڵەخانە پێشەنگەکانییەوە، بەشداریی لە کەمپینی "کاتژمێری زەوی"دا کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بەرامبەر زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی سەرچاوەکان، بەتایبەتیش گۆڕانی ئاوهەوا سازدەکرێت.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا لە کاتژمێر ٢٠:٣٠دا بە کاتی رۆما، رووناکییەکانی کۆلیزیۆم کە ناوە سەرەکییەکەی ''ئەنفیتیاترۆ فلاڤیۆ''یە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کوژێندرایەوە.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیتاڵیا، بە کوژاندنەوەی رووناکییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەش بە کوژاندنەوەی رووناکییەکانی باڵەخانەکانیان بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کرد.