Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
25 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2017
پاریس - AA
سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی راستڕه‌وی توندئاژۆ، مارین لو پێن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی پارته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت.
مارین لو پێن كه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سەرۆکایەتیدا پلەی دووەمی به‌ده‌ست هێنا له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی France 2 رایگه‌یاند "ئه‌م ئێواره‌یه بڕیارمدا واز له سه‌رۆكایه‌تی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی بهێنم".
مارین لو پێن كه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌دوای سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی رێپێوان، ئیمانوێل ماكرۆن كه لەسەدا24،01ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا بوو، لەسەدا 21،3ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا بوو رایگه‌یاند "له‌مه‌ودوا له‌سه‌رووی بیروبۆچوونه پارتیزانه‌كانه‌وه ده‌بێت".
مارین لو پێن له كانوونی دووه‌می 2011ه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی نیشتمانی وه‌رگرتووه و، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر زیادكردنی رێژه‌ی ده‌نگی پارته‌كه.
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی رێپێوان، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی راستڕه‌وی توندئاژۆ، مارین لو پێن كه براوه‌ی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسان له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه 7ی ئایاری داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه.