Ayşe Doğru
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، مایك پێنس رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵه بووه له‌وه‌ی كه پێی وابوو مایك پێنس ده‌توانه‌ت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ بگۆڕێت.
پێنس له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له فلۆریدا رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵه بووه له‌وه‌ی گوتوویه‌تی "پێنس تاكه كه‌سێك بووه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بووه رێگه له‌وه بگرێت جۆ بایدن ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا" و گوتی: "تره‌مپ به هه‌ڵه‌دا چووه، من مافی گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنم نه‌بووه".
هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی تره‌مپه‌وه بووه‌ته رۆژێكی ره‌ش له مێژووی وڵاته‌كه‌ماندا".
مایك پێنس تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌پێی یاسا بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌ر ئاستی ویلایه‌ته‌كان بوون، تاكه ئه‌ركی كۆنگرێس ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه بووه كه له ویلایه‌ته‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه و پێشكه‌شی كۆنگرێس كراون.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت تره‌مپ و پێنس كه هه‌ردووكیان ده‌یانه‌وێت ببنه به‌ربژێری پارته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠٢٤ دژی یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه.