Sarmand Hameed
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن و کامالا هاریس کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بوونیان بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن و جێگری سەرۆک، کامالا هاریس کرد.
مەسرور بارزانی نووسیوویەتی "پیرۆزبایی لە بەڕێزان جۆ بایدن و کامالا هاریس دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای درێژەدان بە هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکای خواستووە و نووسیوویەتی: "بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان".
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە "هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لەپێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە".