Ömer Tuğrul Çam
17 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2021
برۆکسل - AA
ناتۆ، نیگەرانی خۆی لەبارەی ھەواڵەکانی پلانی رووسیا دەربارەی رێگرتن لە گەیشتن بە چەند بەشێکی دەریای رەش و نۆکەندی کیرێتچ دەربڕی و رایگەیاند، "ئەمە ھەڵمەتێکە کە رەنگدانەوەی ھەڵوێستی ناشەرعی و تێکدانی سەقامگیری لەلایەن رووسا-وە دەبێت. داوا لە رووسیا دەکەین کە رێگە بدات بە گەیشتنی بە خۆڕایی و ئازادی ھاتوچۆی کەشتیی بۆ بەندەرەکانی ئۆکراینا لە دەریای ئازۆڤ-وە".
گوتەبێژی ناتۆ، ئۆانا لۆنجێسکۆ، راگەیەندراوێکی لەسەر ھەواڵەکانی سەبارەت بە پلانەکانی رووسیا دەربارەی رێگرتن لە گەیشتن بە چەند بەشێکی دەریای رەش بڵاوکردەوە.
لۆنجێسکۆ، نیگەرانی خۆیانی لەبارەی ھەواڵەکانی پلانی رووسیا دەربارەی رێگرتن لە گەیشتن بە چەند بەشێکی دەریای رەش و نۆکەندی کیرێتچ دەربڕی و رایگەیاند ئەمە ھەڵمەتێکە کە رەنگدانەوەی ھەڵوێستی ناشەرعی و تێکدانی سەقامگیری لەلایەن رووسیا-وە دەبێت.
ئۆانا لۆنجێسکۆ، گوتیشی: "داوا لە رووسیا دەکەین کە رێگە بدات بە گەیشتنی بە خۆڕایی و ئازادی ھاتوچۆی کەشتیی بۆ بەندەرەکانی ئۆکراینا لە دەریای ئازۆڤ-وە. رووسیا، لەدوای لکاندنی نیمچەدوورگەی کریمیا-وە بۆ ئێستا، بەشێوەیەکی جیددی ھەبوونی سەربازیی لە ناو نیمچەدوورگەکە و دەوروبەری زیادکردووە".