Ömer Tuğrul Çam
26 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2022
بڕۆکسل - AA
وڵاتانی ناتۆ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە جەنگییەکان مانۆڕی دوانیوەڕۆی خۆڕاگر "Steadfast Noon" لە ئەورووپا ئەنجام دەدەن.
فەرماندەیی ئاسمانیی هاوپەیمانان (AIRCOM) سەربە ناتۆ لە هەژمارە تایبەتییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، لەئێستادا هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتانی هاوپەیمان لە مانۆڕی دوانیوەڕۆی خۆڕاگر "Steadfast Noon"دا، تواناکانی خۆیان تاقی دەکەنەوە بۆ رێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی.
ئاماژە بەوەش کراوە کە دەیان فڕۆکەی جەنگیی بەشداریی لە مانۆڕەکەدا دەکەن کە لە باکووری خۆرئاوای ئەورووپا ئەنجام دەدرێت.
- وێنەی فڕۆکەوانێکی تورک بڵاوی کرایەوە
بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە مانۆڕی دوانیوەڕۆی خۆڕاگر "Steadfast Noon"، مەشقێکی رۆتینیی ساڵانەیە، راگەیەندرا کە زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی جەنگیی جۆراوجۆر لە ١٤ وڵاتەوە بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کردووە.
هاوکات فەرماندەیی ئاسمانیی هاوپەیمانان (AIRCOM) لە هاوپێچی راگەیەندراوەکە وێنەی هەندێک فڕۆکەی جەنگی، لەنێویاندا فڕۆکەیەکی دابینکردنی سووتەمەنی کە سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا بوو بڵاوکردەوە.
لە یەکێک لەو وێنانەدا فڕۆکەوانێکی تورک دەرکەوتووە.
- فڕۆکەی جۆری B-52 بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکات
مانۆڕەکە کە تا ٣٠ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت لە ئاسمانی دەریای باکوور، بەریتانیا و بەلجیکا بەڕێوەدەچێت. لەنێو ئەو فڕۆكە جەنگییانەی لە مانۆڕەكەدا بەشدارن، فڕۆكە جەنگییەكانی نەوەی چوارەم و پێنجەم، فڕۆكەی چاودێریی و فڕۆكەی دابینکردنی سووتەمەنی هەن.
هەروەک ساڵانی پێشوو، فڕۆکەی ئەمریکی جۆری B-52یش بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکات.
مانۆڕی دوانیوەڕۆی خۆڕاگر "Steadfast Noon" ساڵانە لەلایەن یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆوە میوانداری دەکرێت.