Haydar Karaalp,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
به‌غدا - AA
حه‌ریر حوسه‌ین كامیل، نه‌وه‌ی سەدام حوسەینی سەرۆکی پێشووی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003دا، به پێ سنووری عێراق - ئه‌رده‌ن-یان بڕیوه و وڵاتیيان جێهێشتووه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "نه‌وه‌ی سه‌دام"، كامیلی (32 ساڵ) رایگه‌یاند "من هاووڵاتی عێراقم و نه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ینم".
كامیل باسی له‌وه كرد كه له ئه‌رده‌ن له كۆلێجی كارگێڕی و ئابووریی كه‌نه‌دا خوێندوویه‌تی، باسی له‌وه‌یش كرد كه چۆن پاش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003دا، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا وڵاتیيان جێهێشتووه و، گوتی: "كاتێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه عێراقه‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان، هه‌مووان به منداڵه‌كانیانه‌وه وڵاتیان جێهێشت".
گوتیشی: "ئه‌و شه‌وه‌ی وڵاتمان جێهێشت سارد و زۆر تاریك بوو. كاتێ هه‌واڵی بوونی كچه‌كانی سه‌دام ره‌غد (دایكی) و رانا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له مووسڵن دزه‌ی كرد وڵاتمان جێهێشت. ئێمه منداڵان و ژنان به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایشی ژیانمان وڵاتمان له سنووری عێراق-ئه‌رده‌ن به پێ جێهێشت. ئه‌وه بۆ ئێمه مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره بوو. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سووریا بیانزانیایه له‌وێ خه‌ڵكی لێیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو راسته‌وخۆ ته‌قه بكه‌ن. له سووریا چه‌ند رۆژێكمان به‌سه‌ر برد. پاسپۆرتی عێراقمان پێنه‌بوو، ئه‌سته‌م بوو بیر له هه‌موو شتێك بكه‌ینه‌وه. دواتر له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه میوانداری كراین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا پاسپۆرتی عێراقیمان نییه پاسپۆرتی عه‌ره‌بیان پێداین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌ی مانگانه و خانوویان پێداین. ئه‌م ره‌وشه تا ئێستا به‌رده‌وامه. جگه (له‌و نه‌وانه‌ی سه‌دام) كه وه‌ك من هاوسه‌رگیرییان كردووه یاخود بۆ خوێندن چوونه‌ته ده‌ره‌وه".
- "هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كرێت"
كامیل ئاماژه‌ی به‌وه دا كه‌سوكاری سه‌دام به تایبه‌ت دایك و خوشك و براكانی له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای جێهێشتنی عێراق له به‌ریتانیاوه داوایان لێكراوه میوانداری بكرێن، گوتی: "به‌ڵام ئه‌و داواكارییهش وه‌ك وڵاتانی دیكه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه هیچ چالاكییه‌كی سیاسیی ئه‌نجام نه‌ده‌یت".
- له په‌رتوكه‌كه‌یدا باسی چی ده‌كات؟
حه‌ریر حوسێن كامل له په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌دامی باپیری و ئافره‌تانی خێزانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌دام ده‌كات. حه‌ریر هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات له باره‌ی قۆناغی یه‌كه‌می چوونی ئه‌مریكا بۆ عێراق له دوا به‌شیشیدا باس له له سێداره‌دانی باپیری ده‌كات.
په‌رتوكی "نه‌وه‌ی سه‌دام" كه له‌لایه‌ن حه‌ریر حوسێن كامل نووسراوه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له ٣٧ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی په‌رتوكی شاریقا له ئیمارات ناسێندرا.