Adam Abu-bashal
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە نێجیریا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ١٣١ کەس.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێجیریا بۆ ئیدارەدانی دۆخی لەناکاو (SEMA) لە ویلایەتی سۆکۆتۆ باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، مستەفا عومەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئاکامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ویلایەتەکە درێژەی درێژەی هەیە، ٣٦ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
بەمەیش لە مانگی رابردووەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی بە کارەساتی لافاو لە نێجیریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٣١ کەس.
مستەفا عومەر باسی لەوە کرد کە بەهۆی لافاوەکەوە ٤٧٠ هەزار کەس دەربەدەربوون، ٣٠٢ هەزار و ٥٠٠ هێکتار زەوی کشتوکاڵی ژێرئاو کەوتووە و ١٢٠ سەر ئاژەڵی گەورە لەناوچوون.
مستەفا عومەر هەروەها باسی لەوە کرد کە بە هاریکاری SEMA و حکوومەت دەستبەکارکراوە بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی ئەو کارەساتە سروشتییە.
لە سەرانسەری نێجیریا هەزاران کەس بەهۆی لافاوەوە بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و دەیان هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵیش ژێرئاو کەوتوون.
لە خۆرئاوای ئەفریقا، بارانی وەرزی لە مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و تا مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
ئەمساڵ لە نێجیریا، بورکینا فاسۆ، نیجەر و سێنیگال کارەساتی لافاو روویداوە.