Yaser Arafat Mohamed Albanna,Ali Semerci,Zana Natık Kerem
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
غەززە ــ AA
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، زنجیرەیەك هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك خاڵی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە.
لەمبارەیەوە سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە هێرشەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە وەڵامی ئاراستەكردنی دوو گولـلە تۆپ لە کەرتی غەززەوە بۆسەر باشووری ئیسرائیل، ئەنجام دراون.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە كە فڕۆكە جەنگییەكانیان هێرشیانكردووەتەوە سەر ژمارەیەك ئامانجی حەماس لە باشووری كەرتی غەززە كە لە میانیدا كۆمەڵگایەكی سەربازیی تایبەت بە عەمباركردنی چەك، كراوەتە ئامانج.
تا ئێستا لە كەرتی غەززە هیچ زانیارییەك سەبارەت بە زیانی هێرشەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بڵاونەكراوەتەوە.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دوو گولـلە تۆپ لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی باشووری ئیسرائیل كراون.
دوێنێ شەممە لە وەڵامی ئاراستەكردنی بالونی سووتێنەر لە كەرتی غەززەوە بۆسەر ژمارەیەك شارۆچكەی ئیسرائیل، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشیانكردە سەر ژمارەیەك خاڵی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە.