Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، بەجۆرێک زۆرترین ژمارە لە هەولێر بووە بە ٢٨١ تووشبوو، ٢٦٥ لە دهۆک، ١٦٦ لە سلێمانی، ٢٦ لە گەرمیان، ٣١ لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢٤ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٨ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٦٢ کەس، ١٠٥ کەس لە هەولێر، ١٦ کەس لە سلێمانی، ٢٧ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەیش ٢٨ کەس.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ١٣ کەس، چوار کەس لە هەولێر، چوار کەس لە دهۆک، چوار کەس لە هەڵەبجە و شەش کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٥٠٩ هەزار و ٢٤٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٥٣ هەزار و ٥٤٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٣٣ هەزار و ٦٥٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٧ هەزار و ٩٦٢ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها هەزار و ٩٣٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.