Ahmet Dursun
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره-AA
به‌هۆی مه‌ترسیی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ره‌وه، له ئێران 25 ملیۆن په‌له‌وه‌ر له‌ناوبران.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئیلنای ئێران، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیشه‌وه‌رانی بواری مریشك و هێلكه لە تاران، ناسر نهبیپور، رایگه‌یاند کە به‌هۆی دواین حاڵه‌ته‌كانی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ره‌وه كه له ئێران تۆماركراوه، نزیكه‌ی 25 ملیۆن په‌له‌وه‌ر له‌ناوبراون.
نهبیپور راشیگەیاندووە: "نزیكه‌ی 25 ملیۆن مریشك كه ده‌كاته سه‌دا 40ـی په‌له‌وه‌ری ئێران، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیاندا له‌ناوبراون".
ناوبراو رایگه‌یاندووه كه له‌نێو پهلهوهرهكاندا، ئه‌نفلۆنزا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێلكه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له نرخه‌كان كردووه.
له‌ئێستادا به‌هۆی له‌ناوبردنی مریشهكهكان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێلكه‌وه، هەفتانە له توركیا، بڕی 50 بارهه‌ڵگر هێلكه، هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت.
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان، له ساڵی 2003 بۆ 2018، ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر كه به H5N1 ناسراوه، بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 454 كه‌س.
ئه‌م ڤایرۆسه له باڵنده كۆچهرییهكانهوه بۆ باڵنده ماڵییه‌كان ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤه‌كان.