Ekip
20 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
پۆلیسی ئیسرائیل چاپەمەنی وڵاتەکەی بە نابەرپرسیار تۆمەتبار کرد ئەوەش بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک کە باس لە هێلێکۆپتەرەکانی پۆلیسی دەکات کە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم و لە میانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەماسدا تەقەیان لە بەشداربووانی فێستیڤالێک کردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هائارتز کە ڕایگەیاندبوو، "ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە ٧ی تشرینی یەکەمدا ژمارەیەک فەڵەستینی و ئیسرائیلی بریندارکردووە" و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل نەکراوە و پۆلیس تێکەڵ بەو ڕاپۆرتە کراوە و بۆیەش هەر چەشنە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس بۆ زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل بوونی نییە.
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە کە لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی سوپا لە چوارچێوەی بابەتەکەدا نییە، سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ نەبوونی دەستنیشانکردنی چالاکییەکی تایبەتی ئاسمانی.
ڕۆژنامەی "Haaretz" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سەربە سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، تەقەی لە بەشداربوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای "نۆڤا" کردووە کە لە نزیک جوولەکەنشینی "ڕەعیم" باشووری ئیسرائیل بەڕێوەچوو.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەیشدابوو کە بەپێی ھەڵسەنگاندنی دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم، ھێلیکۆپتەرێکی جەنگی سەربە سوپای ئیسرائیل، گەیشتووەتە شوێنی فێستیڤاڵەکە و تەقەی لە ئەنجامدانی چەکدارانی حەماس کردووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک ئیسرائیلی برینداربوون.
ڕوونیشی کردووەتەوە، ھەڵسەنگاندنەکە، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەک ئامادەکراوە کە پۆلیسی ئیسرائیل لەگەڵ چەکدارە دەستگیرکراوەکانی حەماس ئەنجامی دەدات.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی خستووەتەڕوو، بەپێی ئەوەی پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشی سەر فێستڤاڵەکە، ٣٦٤ کەس برینداربوون.