Dildar Baykan Atalay
01 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی رایگەیاند، ١٢ دیپلۆماتکاری رووسیا کە لە نوێنەرایەتی مۆسکۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن ''کارمەندی هەواڵگریین''، لەبەرئەوە سنوورداش دەکرێنەوە.
جێن ساکی لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، باسی لە بڕیاری وڵاتەکەی کرد بۆ سنوورداشکردنەوەی ١٢ دیپلۆماتکاری رووسی.
گوتەبێژی کۆشکی سپی باسی لەوە کرد کە ماوەی چەند مانگێکە کار لەسەر ئەو هەنگاوە دەکەن و لەو بارەیەشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتی هەمیشەیی رووسیایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کردووەتەوە و گوتی: ''دەستمان کرد بە پرۆسەی سنوورداشکردنەوەی ١٢ کارمەندی هەواڵگریی کە لە نوێنەرایەتی رووسیا کار دەکەن. ئەو کەسانە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان چالاکی سیخوڕی بەڕێوەدەبەن و ئەو مۆڵەتی نشینگەیەی لە ئەمریکا پێدراوە خراپ بەکاریانهێناوە''.
لەلایەن خۆیەوە نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤاسیلی نێبێنزیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ناوەندی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا ١٢ دیپلۆماتکاری رووسی ئەرکدار لە نەتەوە یەکگرتووەکانی بە کەسی نەخوازراو راگەیاندووە و پێیان راگەیەندراوە کە پێویستە ئەو کەسانە تا حەوتی ئادار ئەمریکا جێبهێڵن.