Muhammed Emin Canik,Ramal Abdullah Mahmood
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
هاڤانا – AA
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له كوبا، ئه‌لبێرتۆ ناڤاڕۆ گۆنزالز رایگه‌یاند كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی نوێ بۆسەر كوبا و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له كوبا كارده‌كه‌ن.
گۆنزالز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتۆن ده‌بێته هۆی سهرلێتێكچوونی زیاتری وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی كه هاوكار بوون بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و زیادبوونی خۆشگوزه‌رانی له كوبا و گوتی: "ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و زۆر پێی نیگه‌رانین".
گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی سزادانی نوێ به‌رامبه‌ر كوبا، ڤێنیزوێلا و نیكاراگوا ده‌گرێته به‌ر.
به‌پێی بڕیاره‌كه رێگه ده‌كرێته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سوودمه‌ندبوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌و دوورگه‌یه دوای شۆڕشی ١٩٥٩ له كوبا.