Muhammet İkbal Arslan
31 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2023
جنێڤ - AA
گوتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) جیمز ئیلدەر رایگەیاند، نیگەرانە بە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و غەززە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان.
ئیلدەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەی خۆیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی فەڵەستین و ئیسرائیل قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کرد.
گوتەبێژی یونیسێف وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لە دۆخی منداڵان بە هۆی شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائل لە غەززە، گوتی: "نیگەرانین لە زیادبوونی کوژرانی منداڵان لە غەززە. غەززە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان".
جیمز ئیلدەر جەختی کردەوە کە ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ خەڵکەکە دابین بکرێت و گوتی: "منداڵانی غەززە تەنیا بە بۆردومان ناکوژرێن، ئەوان بە هۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکانیش هەر دەمرن".