Selen Valente Rasquinho
20 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2025
برۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری دا گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، کایا کالاس ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.
کالاس دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کە لە بارەگای یەکێتییەکە لە برۆکسل'ی پایتەختی بەلجیکا ئەنجام درا، لە هەژماری کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی کایا کاڵاس نووسیوێتی، "ئەمڕۆ بڕیارمان داوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر سووریا هەڵبگرین".
هەروەها نووسیوێتی، "دەمانەوێت یارمەتیدەری گەلی سووریا بین بۆ بونیادنانەوەی سووریایەکی گشتگیر و ئاشتییانە" و جەختی لەوە کردەوە کە لە پاڵ گەلی سووریادا دەبن.
یەکێتیی ئەورووپا دوای ناڕەزایەتییەکانی سووریا و شەپۆلی سەرکەوتی خوێناوی لە لایەن ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەدەوە دژ بە گەلەکەی، بڕیاری سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا پەسەند کردبوو.