Heman Hussein Yaseen
20 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەمیانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی بەشداری پڕۆسەکەی کرد و دەنگی خۆی دا.
دوای دەنگدانەکەی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی لە لێدوانێکدا ھیوای خواست کە پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوە بچێت.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ڕایگەیاند کە ھەموو کەسێک کە مافی دەنگدانی ھەیە و، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریکردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و دیاریکردنی حکوومەتی داھاتووی خۆیان دەدەن.
بارزانی ھیواشی خواست کە خەڵکی ھەرێم ئەمڕۆ پاداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن کە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەن.