Sarmand Hameed
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا ماون و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌که تاوتوێ كران و هه‌روولا جه‌ختیان له گرنگیی ته‌واوكردنی و پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیاسی له عێراق كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستوور گفتوگۆ كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیان له پێویستیی هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له داعش ڕزگاركراون، كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.