Haydar Karaalp,1 23
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
به‌غدا – AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی، متمانه‌دانی به کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ رۆژی شەممە دواخست.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەن، ده‌نگدان بۆ متمانه‌دان به‌و لیسته ئه‌نجام نه‌درا كه له‌لایه‌ن عه‌للاوییه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بە وادەی دانیشتنی داهاتوو له‌مباره‌یه‌وه، نەدراوە.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له ٢٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه؛ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ١ی شوبات كاندیدی سه‌ربه‌خۆ، محمه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.