Haydar Karaalp
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
به‌غدا - AA
بینای چێشتخانه‌ی توركی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه چۆڵكراوه، بووه‌ته خاڵی كۆبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران. له‌و بینایه‌دا كه دیواره‌كانی به وێنه و نیگاری گوزارشتدار له خۆپیشاندان رازێندراوه‌ته‌وه، كتێبخانه‌یه‌ك بۆ كتێب دۆستان دروستكراوه.
بیناكه كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ندی به‌غدا و تا ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م چۆڵ بوو، ئێستا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت. له ده‌روازه‌ی بیناكه خۆپیشانده‌ران خاڵی پشكنینیان داناوه و، بۆ به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك به هه‌ستیارییه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ده‌چنه بیناكه‌وه.
دیواره‌كانی ناوه‌وه‌ی بیناكه به نیگار و نووسراوێك كه گوزارشت له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن نه‌خشێندراون، ستوونه‌كانی ناو بناكه به ئاڵای عێراق رازێندراوه‌ته‌وه. له هه‌ندێ گۆشه‌ی بیناكه‌دا كه ١٤ نهۆمه چادر و خێوه‌تی خۆپیشانده‌ران هه‌یه. له بنیناكهدا كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی خۆبه‌خش هه‌ن كه سێ ژه‌مه خوان بۆ خۆپیشانده‌ران ساز ده‌كه‌ن.
- كتێبخانه و رۆژنامه‌ی رۆژانه له بیناكه‌دا هه‌ن
بینای چێشتخانه‌ی توركی به هێنده‌ی رۆژ شه‌وانیش میوانداری سه‌دان كه‌س ده‌كات. له نهۆمی دووه‌می بیناكه‌دا كتێبخانه‌یه‌ك هه‌یه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسه‌وه كراوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ی ''توك توك'' كه هه‌واڵه‌كانی خۆپیشاندانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ''ئیحتیجاج'' كه به واتای ناڕه‌زایی دێت به‌سه‌ر سه‌ردانكه‌راندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، محه‌مه‌د حاته‌م باسی له چیرۆكی گۆڕینی بیناكه كرد بۆ كتێبخانه كه هه‌میشه غازی مرمێسكرێژی ئاڕاسته ده‌كرا و، گوتی: ''له یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكمان به‌دیكرد لێره كتێبیان ده‌خوێنده‌وه، له‌به‌رئه‌وه بڕیارماندا كتێبخانه‌یه‌ك دابمه‌زرێنین''.
حاته‌م كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كتێبخانه‌كه رایگه‌یاند: ''به هاوكاری هاووڕێیانمان كتێبخانه‌كه‌مان دامه‌زراند. ویستمان په‌یامی ئه‌وه بده‌ینه حكوومه‌ت كه 'ئێمه خۆپیشانده‌ری ئاشتیانه‌ین، شۆڕشه‌كه‌مان ناوی تێكدان نییه، به‌ڵكو شۆڕشی چاكسازییه و چه‌كمان كتێبهكانمانه. به‌سه سته‌می سه‌رمان و ئیدی بڕۆن'.
- پرۆژه‌یه‌كی كراوه و ناوێكی گه‌وره‌یه
حه‌سه‌ن جاسم، دانیشتوی به‌غدا كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب سه‌ردانی كتێبخانه‌كه‌ی كردووه رایگه‌یاند: ''ئه‌م كتێبخانه‌یه كتێبخانه‌یه‌كه له‌ناوجه‌رگه‌ی چه‌نگ دروستكراوه. ئه‌مه هه‌لێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كتێب دۆسته گه‌نجانه‌ی رۆژانیان له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. پرۆژه‌یه‌كی كراوه‌یه و ناوێكی گه‌وره‌یه''.
- دیوارهكانیمان به نیگارانێك رازاندووه‌ته‌وه كه گوزارشت له كێشه‌كانمان ده‌كه‌ن
عه‌بدولڕه‌حمان سه‌باح، كه یه‌كێكه له دانیشتوانی بینای چێشتخانه‌ی توركی، رایگه‌یاند: ''كاتێ بۆ یه‌كه‌مجار له بیناكه‌دا نیشته‌جێبووین ئێره وێرانه‌یه‌ك بوو. پاشان دیوارهكانمان به نیگارانێك رازانده‌وه كه گوزارشت له كێشه‌كانمان ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی نه‌یده‌توانی لێره بچنه ده‌ره‌وه، هه‌موو رۆژێك خاوێنی ده‌كه‌ینه‌وه، ئیدی ئێره بووه‌ته جێگه‌یه‌ك كه رۆژانه سه‌دان كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن''.
سه‌لام ئه‌بو مه‌عسومه كه وێنه‌ی سه‌ر دیواری بیناكه‌ی كێشاوه، رایگه‌یاند: ''له یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه وێنانێك ده‌كێشین كه سمبولی خۆپیشاندانهكانمانه. ده‌مانه‌وێت په‌یامی ئاشتیی بده‌ین كه گونجاوه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان''.
ئه‌بو مه‌عسومه باسی له‌وه كرد كه خۆپیشانده‌ران تا هێنانه دی داواكارییه‌كانیان لێره ده‌مێننه‌وه و، رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت نه‌یتوانی له ١٦ ساڵدا ئه‌نجامی بدات به چوار هه‌فته كردمان. به‌و به‌خششه‌ی له‌نێوان خۆماندا كۆمانكردهوه بیناكه‌مان پاككرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینن. ته‌نانه‌ت كاره‌با و ئاومان گێڕایه‌وه بۆ بیناكه، هه‌روه‌ها لێره خواردنمان بۆ ئاماده ده‌كرێت.
له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بیناكه له‌و به‌شه‌ی رووی له گۆڕه‌پانی ته‌حریره نووسراوی ''بڕۆن'' نووسراوه كه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات.