Haydar Karaalp
01 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
بەغدا - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی عێراق، بە پاساوی "کەمتەرخەمی لە هێرشی ئەمریکا بۆ کوشتنی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، قاسم سولەیمانی" دۆسیەیەکی لە دژی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، مستەفا کازمی جوڵاند.
بەپێی ئەو بەڵگەیەی کە سەبارەت بە بڕیاری لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی لە میدیاکانی عێراقدا بڵاوكراوهتهوه، بە پاساوی ئەوەی "هەڵە و کەمتەرخەمی" هەبووە لە کوشتنی موهەندیس و سولەیمانی، لێکۆڵینەوە لە دژی کازمی دەستپێکراوە.
پەرلەمانتاری بزوتنەوەی حقووق کە باڵی سیاسیی حیزبوڵڵای عێراقە، حوسێن موئنیس بە پاساوی ئەوەی کازمی ئەو کاتەی کە سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بووە چاوی لە پێشێلكارییهكان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پۆشیوه کە موهەندیس و سولەیمانی تێدا کوژرا، و هەڵە و کەمتەرخەمی لە رووداوەکەدا هەبووە، سکاڵایەکی پێشکەش کردبوو.
ئەمریکا لەو هێرشەی کە له ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا کردییە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، هەریەک لە جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، قاسم سولەیمانی کوشت.