Hawkar Yaseen
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە تویتێکدا رایانگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا، سەرکردەیەکی داعش لە نزیک شاری هەڵەبجە دەستگیرکرا.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش رایگەیاندووە "ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە نزیک هەڵەبجە، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە".
راشیگەیاندووە "ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگەگرتنە لە تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و گواستنەوەی تیرۆریستان".