Zana Natık Kerem
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن تیرۆریستانی داعش بەرەوڕووی بوونەوە لە شاری شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، سازکرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە رێوڕەسمەکە لەلایەن ژمارەیەک سەرۆکهۆز، پیاوانی ئاینیی و چالاگوانانی شاری شنگال سازکراوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی رێوڕەسمەکەدا، داوا لە حکوومەتی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە، ھەوڵەکانیان بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال کە رووفاتی ھاووڵاتییانی ئێزدی لەخۆدەگرێت بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی و رووفاتەکان رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.
یەکێک لە بەشداربووانی رێوڕەسمەکە بە ناوی فاخر خەڵەف رایگەیاند کە وێرای ئەوەی حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدراوە تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە شنگال ھەڵنەدراونەتەوە تا رووفاتەکان رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێتەوە.