Zana Natık Kerem
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئالینا رۆمانۆسکی کۆبوونەوەی داھاتووی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعشیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن پێشوازیی کردووە لە ئالینا رۆمانۆسکی.
راشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا، رێگاکان لەبارەی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن تاوتوێ کراوە، ھەروەھا پرسی گواستنەوەی خێزا ئاوارەکان لە کەمپی ھۆل لە سووریا بۆ ئەو کەمپەی کە لەناو عێراق بۆیان دابین کراوە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی گواستنەوەکە خراوەتە بەرباس.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی کۆبوونەوەی داھاتووی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کە چاوەڕان دەکرێت بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ھاوپەپمانێتییەکە لە سعوودیە ئەنجام بدرێت.